شەڕ و پێكدادان لەنێوان ئاسایشی سەر بە هەسەدە و هێزەكانی حكومەتی سووریا لە حەلەب دەستی پێ كردووە و هەردوولاش یەكتر بە شكاندنی ئاگربەست و دەستپێشخەری تۆمەتبار دەكەن. ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكەكانی شەرەفییە و شێخ مەسقوود كە ناوچە كوردنشینەكانی شاری حەلەبن، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” هەروەها هێزە ئەمنییەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق دەستی پێ كرد، بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا چوار كەس بریندار بوون. ناوەندی ڕأگەیاندنی هەسەدە جەختی لەوە كردووەتەوە، گرووپەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق بەربەستەكانیان شكاندووە و بە چەكی قورس و مامناوەند هێرشیان كردووەتە سەر گەڕەكەكانی شێخ مەسقود و ئەشرەفییە، هەروەها هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و خەڵكی مەدەنییش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە. لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاندووە، هەسەدە بەشێوازی لەناكاو هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی سەربازیی هێزەكانی ئاسایش و سوپا لە گەرەكی ئەشرەفیە و چەند كەسێك بریندار بوون. ڕاشیگەیاندووە: ئەوەی هەسەدە دەیڵێت لەبارەی هێرشی هێزەكانی سوپاوە ڕاست نییە و سوپا وەڵامی هێرشی داوەتەوە. جێی باسە بەهۆی گرژی و پێكدادانەكانی حەلەبەوە دەیان خێزان ناچار بوون ماڵەكانیان چۆڵ بكەن و گەڕەكەكانیان بەجێ هێشتووە.
Members of the Syrian Democratic Forces (SDF) deploy outside Ghwayran prison in Syria's northeastern city of Hasakeh on January 26, 2022, after having declared over the facility following its takeover by Islamic State (IS) group forces. - Kurdish forces on January 26 retook full control of the prison in northeast Syria where Islamic State group jihadists had been holed up since attacking it six days earlier. The brazen IS jailbreak attempt and ensuing clashes left more than 180 dead in the jihadists' most high-profile military operation since the loss of their "caliphate" nearly three years ago. (Photo by AFP) 