لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ فراوانكردنی كارە مرۆییەكانی، دەزگای خێرخوازیی بەخشین بە فەرمی بوو بە ئەندام لە یەكێتیی ڕێكخراوە مەدەنییەكانی جیهانی ئیسلامی. ئەم دەزگایە كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق چالاكە، لەمەودوا لە پاڵ گرنگترین ڕێكخراوە خێرخوازییەكانی توركیا و زیاتر لە 500 ڕێكخراوی نێودەوڵەتی دیكەدا لەژێر چەتری ئەم یەكێتییە كار دەكات. د. محەممەد لەتیف كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بەخشین ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە جگە لەوەی ئاستی كارە ڕێكخراوەییەكانیان فراوانتر دەكات، هاوكات دەبێتە هۆی ئەوەی لە كاتی ڕوودانی هەر كارەسات و لێقەومانێكدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە جیهانییەكان زووتر و خێراتر هاوكارییەكان بگەیەننە ناوچەكە.
