دوای بۆردومانی بەردەوامی
هێزە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، ئەو چەکدارانە
هێرشی زەمینیان دەستپێکرد و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش بەرگری سەخت دەکەن.
کەنداڵ جودی، پەیامنێری
لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ماوەی کاتژمێرێکە هێزەکانی سەر بە شەرع بە
چەکی قورس هێرشی زەمینیان بۆ سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە
دەستپێکردوەو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیش بەرگری دەکەن.
ئەوەشیخستەڕوو، هاوکات
لەگەڵ هێرشە زەمینییەکان، چەکدارەکان بەشێوەی هەرەمەکی ئەو دوو گەڕەکە کوردییە
بۆردومان دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەهۆی بۆردومانی
چەکدارانی سەر بە شەرع تاکو ئێستا چوار کەس شەهیدبون، کە دوانیان ژنن و یەکێکی
دیکەش مێرمندالە، نزیکەی 17 کەسی دیکەش برینداربون، کە سەرجەمیان کەسانی سڤیلن.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
