خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ڕاگهیهنراوێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشكرایكردوه، ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامده‌دات، ڕاشیدهگهیهنێت، دوو موچه نهدراوهكهى ساڵى ڕابردوو و ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێم گفتوگۆیان له‌باره‌وه دهكرێتو بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌درێت.

حكومه‌تى هه‌رێم لهڕاگهیهنراوهكهیدا ده‌ڵێت، “ئه‌مڕۆ لەکۆبونەوەکەدا دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، یەکەمیان گفتوگۆ پوختەی ساڵی دارایی 2025و تاووتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێم بۆ ساڵی دارایی 2026، بەدواداچونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ موچەی مانگەکانی (11)و (12)ی ساڵی 2025، زامنکردنی خەرجکردنی موچەی مانگەکانی ساڵی 2026و شایستە داراییەکانی دیکەی هەرێم لەبودجەی فیدراڵ دەکرێت”.

حكومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شكردوه، “تەوەری دوه‌میش، جێبەجێکردنی ڕێککەوتتنامەی سێقۆڵیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمه بەسەرکەوتویی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لەسێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025و بەرەوپێشچونەکانی بەردەوامبونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتتنامەکەو خستنەڕوی داتا‌و زانیارییەکان لەبارەی بڕی نەوتی هەناردەکراوو داهاتی بەدەستهاتوی فرۆشی نەوتی هەرێم بۆ گەنجینەی فیدراڵی گفتوگۆ دەکرێ”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 153 Today: 2,426 📊 Click Here