خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كەوتون، ئەمڕۆ كاتژمێر دوی پاشنیوەڕۆ شاندی باڵای یەكێتی و پارتی لەپیرمام كۆدەبنەوەو بڕیارە لەسەر ئاستی باڵا كۆبونەوەكە ئەنجامبدرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت ئەوەی بە وت،” كەمێك لەمەوبەر شاندی یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی و هەر یەك لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و دەباز كۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكە گەیشتنە هەولێر”.

هەمان سەرچاوە وتیشی،” بڕیاریشە لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی وەك هەردوو جێگری سەرۆكی پارتی پێشوازیان لێبكرێت”.

بەگوێرەی زانیارییەكانیش، تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە تایبەتە بە بابەتی پۆستەكان چ لەهەرێم و چ لەبەغدا.

ئەم لەكاتێكدایە، كێشەی سەرەكی لەنێوان یەكیتی و پارتی لەئێستادا گرفتی ڕێككەوتنیانە لەسەر پۆستی چەند وەزارەتێكی هەرێم و پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، كەهەر یەكەیان كاندیدی جیای بۆ ئەو پۆستە هەیە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 125 Today: 2,719 📊 Click Here