خوێندراوەتەوە: (1.6K)

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، دانوستان بەردەوامە و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران باشترین بژاردەیە بۆ ئەمریکا. لە میانەى پێشوازیکردنیدا لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرکۆوەزیرانی زایۆنی لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند: لەگەڵ نەتەنیاهوو دۆخی کەرتی غەززە و بەرەوپێچشچوونەکانی ناوچەکەى بە گشتی تاوتوێ کردووە، هەروەها جەختی لە پەیوەندییە بەردەوامەکانى نێوان ئەمریکا و قەوارەى زایۆنی کردەوە. لەبارەى گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانەوە ترەمپ ڕایگەیاند: سوورین لەسەر بەردەوامیى دانوستان لەگەڵ تاران، هەروەها پێمان وایە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران باشترین بژاردەیە بۆ ویلاەیتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا. سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: هیوادارم ئەمجارە ئێرانییەکان ژیرانەتر مامەڵە بکەن. جێی باسە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ نەتەنیاهوو گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ گەیشتنیدا لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و جارید کوشنەر، زاواکەی دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە. میدیاکانیش باس لەوە دەکەن لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، نەتەنیاهوو پرسی غەززە و گفتوگاکانى واشنتۆن لەگەڵ تاران تاوتوێ دەکات. بەرپرسانی ئێرانیش هۆشداریان داوە لەوەى سەردانەکەى نەتەنیاهوو ئەگەرى هەیە ببێـە هۆى تێکدانى ئەم گەڕەى دانوستانەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here