لێكەوتەكانی دۆسیە ئابڕووبەرەكانی جێفری ئێپستین لە ئەمریكاوە بۆ ئەورووپا پەڕیوەتەوە. ئێستا لە بەریتانیا داوا دەكرێت سەرۆكوەزیران دەست لەكاربكێشێتەوە، بەهۆی ئەوەی بەرپرسی نووسینگەكەی و ئەو باڵیۆزەی لە واشنتۆن دای ناوە پەیوەندیان لەگەڵ ئێپستین هەبووە و لە دۆسیەكانەوە تێوەگلاون. ئەمەش جارێكی دیكە سەلمێنەری ئەوەیە، زۆرێك لەو كەسایەتی و سیاسیانەی بە رۆژدا وانەی دبلۆماسی و مافی مرۆڤ بە وڵاتانی ئیسلامی و مسوڵمانشین دەوتەوە، بە شەودا لە دوورگەكەی ئێپستین دەستدرێژیان دەكردە سەر منداڵان.
