خوێندراوەتەوە: (1.4K)

زیاتر لە سێ هەفتەیە شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان گەمارۆ دراوە و، هۆشداری لە دۆخی مرۆیی شارەكە دەدرێت. ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات “مەسەدە” هۆشداری لە تێكچوونی دۆخی مرۆیی لە شارەكە دەدات و دەڵێت: گەمارۆی خنكێنەر ژیانی نیو ملیۆن كەسی خستووەتە مەترسییەوە. مەسەدە ڕایگەیاندووە: دانیشتووانە ڕەسەنەكەی كۆبانێ و ئاوارەكانی عەفرین و حەلەب، بەدەست بڕینی سیستماتیكی كارەبا و ئاو و ڕێگری لە گەیشتنی هاوكاریی پزیشكی و خۆراك و سووتەمەنییەوە دەناڵێنن. بازاڕەكانیش بەهۆی نەمانی كاڵا و شمەكەوە داخراون و تەنانەت شیر و دەرمان بۆ منداڵان دەست ناكەوێت، ئەمەش دۆخێكی مەترسیداری دروست كردووە. هاوكات بەرپرسی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەكەسە لە كۆبانێ ڕایگەیاند: بەهۆی بڕانی ئاو و كارەبا خەڵك ناچارن ئاوی پیس بخۆنەوە و بەو هۆیەوە تا ئێستا 500 كەس نەخۆش كەوتوون. بەردەوامیی گەمارۆی سەر كۆبانێ لە كاتێكدایە ئاگربەستی سەرتاسەری لەنێوان حكومەتی سووریا و هەسەدە ڕأگەیەنراوە و هێزە ئەمنییەكانی دیمەشق چوونەتە ناو شارەكانی حەسەكە و قامیشلۆوە، بەڵام بەرپرسانی خۆجێیی كۆبانێ دەڵێن، بەشێك لە گرووپە چەكدارەكان پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی دیمەشق نابن و ئامادە نیین گەمارۆكە هەڵبگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 219 📊 Click Here