خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات و بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان ناویدەبات. دواى دەستپێکردنەوەى دانوستانى ناڕاستەوخۆى ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتى پایتەختى عوممان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژى 6ى 2ى 2026 لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاى کرد و ئەم دانوستانانەى بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ کەمکردنەوەی دۆخی گرژی و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ ناوبرد. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پشتیوانی لە هەموو هەوڵێک دەکات کە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و جێگیرکردنی سەقامگیریی بێت لە ناوچەکە. وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها ستایشی رۆڵی سەڵتەنەی عومانیشى کرد کە میوانداریی دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 249 Today: 911 📊 Click Here