به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى دهستكهوتون، له‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه سوپای پاسداران، له‌ڕێگه‌ى بڵندگۆوه بەناوشاری مەریواندا دەسوڕێنەوەو داوا لەخەڵکی شارەکە دەکرێت، بەخێرایی مەریوان بهجێبهێڵنو ماڵه‌كانیان چۆڵبکەن، هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش، له‌ئاسمانه‌وه هێرشێكى توند‌و چڕ كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانى سوپاى پاسداران له‌شارى سه‌رده‌شت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست كه‌وتون، چه‌كدارانى سوپاى پاسداران له‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه به‌ناوشاردا ده‌سوڕێنه‌وه‌و به‌بڵندگۆ داوا لەخەڵکی شاره‌كه دەکەن مه‌ریوان بهجێبهێڵنو ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.
زانیارییه‌كان باس لهوهدهكهن، له‌دواى ئه‌و په‌یامه‌وه، خه‌ڵكى زۆر ماڵه‌كانیان چۆڵكردوهو ڕویان لهدهوروبهرى شاره‌كه كردوه به‌تایبه‌ت ئه‌و گوندانه‌ى كه هیچ ناوهندو بنكه‌یه‌كى سوپاى پاسدارانى لێ نزیك نییه‌و به‌ناوچه‌ى ئارام هه‌ژمارده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌شارى سه‌رده‌شتى ڕۆژهه‌ڵاتى نیشتمانه‌وه بهى وت، “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه جه‌نگیه‌كان له‌ئاسمانه‌وه زۆر بهتوندىو به‌چڕیى، بنكه‌و باره‌گاكانى سوپاى پاسدارانیان له‌سه‌رده‌شت بۆردومانكردوه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیاریى زیاترى بۆ خسته‌ڕوو وتى، “زۆرینه‌ى بنكه‌و باره‌گا سه‌ربازیه‌كانى پاسدارانى ئێران كه‌وتونه‌ته ناوچه‌یه‌كه‌وه به‌ناوى (كه‌پران) كه نزیكه له‌شارى سه‌رده‌شته‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دوجار زۆر بهقورسیى بۆردومانكراوه، به‌ڵام له‌باره‌ى زیانه‌كانه‌وه هیچ زانیارییه‌ك نییه”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
