خوێندراوەتەوە: (967)

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشكردنە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری چەمچەماڵ دەکات و دەڵێت، شەوی ڕابردوو هێرشكراوەتەوە سەر بارەگایەكی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كەشەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچوەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانەو لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنووری چەمچەماڵ.
دەشڵێت،” بەتوندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە”.

هۆشداریش دەدات و جەخت دەكاتەوە، كەدوبارەبونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لەکاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بەگشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیارو ئاڵۆزدایە”. جارێکی تر داوا لەفەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات کە سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 2,161 📊 Click Here