بەڕێوەبەڕی گومرگی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد، لەمڕۆوە هاتوچۆی بازرگانی لەدەروازەی سنوری كێلێ ئاسایبوەتەوەو دەشڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوش هاتوچۆی گەشتیاری لەدەروازەكە دەكرێتەوە.
عەباس عەزیز، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕەوشی بازرگانی لەدەروازەی سنوریی کێلێ لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی بوەتەوەو بەدرێژایی ئەمڕۆ زیاتر لە 40 بارهەڵگر دێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە، کە لەحاڵەتی ئاسایی‌دا تا 230 بارهەڵگر دەتوانن بێنە ناوەوە.
سەبارەت بەهاتوچۆی گەشتیارییش بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هاتوچۆی گەشتیارییش لەدەروازەی سنووریی کێلێ ئاسایی بکرێتەوە.
دەروازەی سنوریی کێلێ لەسنوری پشدەری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، دەروازەیەکی سنوریی بازرگانی و گەشتیارییە لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران داخرابوو.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
