خوێندراوەتەوە: (13)

شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی چەندین مووشەک و درۆنەوە، کەمپی لایەنە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکان لە زڕگوێزەڵە و چەند ناوچەیەکی شاخاوی لە سنووری هەولێر و سلێمانی بۆردومان کران، جگە لە زیانی ماددی چەند کەسێکیش بریندار بوون. شەوی پێنجشەممە، زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی کرایە سەر کەمپی لایەنە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە گوندی زڕگوێزەڵەی سنووری پارێزگای سلێمانی. لە هێرشەکەدا پێنج مووشەک و چوار درۆن بەکارهاتوون؛ چوار لە مووشەکەکان بەر ناو کەمپەکە کەوتوون کە پێشتر چۆڵکرابوو، بەڵام پێنجەمین مووشەک لە ماڵێکی نزیک کەمپەکەی داوە، هەرچەندە پێشتر کەمپەکە چۆڵکرابوو بەڵام پێنج کەس بریندار بوون و زیانی ماددیی زۆریشی لێ کەوتووەتەوە. هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، چوار مووشەکی دیکە ناوچە شاخاوییەکانی کۆڕەک و بەنی هەریریان لە سنووری پارێزگای هەولێر کردووەتە ئامانج. ئەم بۆردومانانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەناو پەرەسەندنێکی سەربازیی بەردەوامدایە و پێشتریش چەندین جار ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بارەگا جیاوازەکان کراونەتە ئامانج.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 1,797 📊 Click Here