خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا لە ئێستادا ئەنجامی دەدات پەرەسەندێكی گەورەیە و ئەنجامەكانی بە تەواوی نادیارن. فریدریچ مێرتس، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەو ململانێیەی ئێستا جۆرێكی جیاوازە لە جەنگ و هۆشدارییشی دا كە واشنتۆن و تەلئەبیب بێ ئەوەی هیچ ستراتیژییەكی ڕوونیان هەبێت بۆ كۆتاییهێنان بەم بارودۆخە ئاڵۆزە و گۆڕینی ڕژێمی ئێران، بەشێوەیەكی زۆر تێیدا ڕۆچوون. لە میانی كۆنگرەی ڕۆژنامەیەكی وڵاتەكەی، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا جەختی لەوەش كردەوە “هەوڵەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ گۆڕینی ڕژێم لە تاران سەركەوتوو نابێت. ئاماژەی بە هەوڵە سنووردارەكانی وڵاتانی ئەوروپاش بۆ كاریگەری خستنە سەر بڕیارەكانی ئیسرائیل دا”. ڕاوێژكاری ئەڵمانیا هیوای خواست ئەو جەنگە ماڵوێرانكەرە كۆتایی بێت و وتی: ئەو دوو وڵاتە لە جیاتی گەڕان بەدوای چارەسەر، زیاتر لە جەنگەكەدا قووڵ دەبنەوە و ئاشتی ناوچەكە دەخەنە مەترسییەوە. ئەو وتیشی: ئەڵمانیا ئامادەیی بۆ هەر ئەركێكی نێودەوڵەتی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری دوابەدوای جەنگ هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 285 Today: 1,263 📊 Click Here