سامان سلێمان نادر – چالاکوان
ئێستا هەریەکە لە یەکێتی و پارتی لە هەوڵی ئەوەدان ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێک بکەون؛ ئەو حکومەتەی پێشتر بە دوژمنی خۆیانیان دەزانی و ناویان لێی دەنا. بەڵام جێی سەرسوڕمانە، ئامادە نین لەگەڵ یەکتر ڕێک بکەون!
واتە بۆ مانەوە لە دەسەڵات، ڕێککەوتن لەگەڵ ئەوانی پێشتر بە دوژمنی خۆیانیان دەزانیان ئاساییە، بەڵام ڕێککەوتن لەگەڵ یەکتریان قورسە!
بەڕاستی، ئەوەی لای هەمووان ڕوونە، ئەوەیە کە هەردوو حیزبی دەسەڵات، تەنها لە پێناوی مانەوەیان لە دەسەڵاتدا، پەنا بۆ هەموو شتێک دەبەن.
٣٤ ساڵە یەکێتی و پارتی نەیانتوانیوە دۆخی کوردستان چاک بکەن. ئیتر نازانم چۆن ئەو کۆیلە و ماستاوچییانە هێشتا بەدوایاندا دەکەون!
حکومەتێکی ماوەبەسەرچوو بە زەبری پارە، پەرلەمانتار بکرێت دڵی چیم بەو پەرلەمانە خۆش بێت ، پەرلەمانتارێک کە ١٠٠ هەزار دەنگ دەفرۆشرێت؛ چۆن چاوەڕێی ئەوە بکەم کە بۆ مافەکانی من لە پەرلەماندا قسە بکات؟
ئیتر ئەوە بزانن، نە هەڵبژاردنێک سوودی هەیە و نە پەرلەمانێک کە بووەتە تەوێلەیەک!
هەتا پارتی و یەکێتی لەسەر حوکم بن، دۆخی کوردستان لەوە باشتر نابێت.
