خوێندراوەتەوە: (367)

سەرۆكی فەرەنسا دەڵێت پلانی كردەوەیەكی ئاشتیانەیان بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز دەبێت و دەیانەوێت گەرووی هورمز لە ڕێگەی گفتوگۆوە بكەنەوە، بۆ یەكەمجاریش كەشتیەكی فەرەنسی لە گەرووی هورمز تێپەڕ بوو. ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆككۆماری فەرەنسا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی پلان بۆ كردەوەیەكی ئاشتیانە لەگەڵ وڵاتانی دیكە دادەنێت بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز. سەرۆككۆماری فەرەنسا جەختی كردەوە هەرچەندە پەكخستنی گەرووی هورمز ڕەتدەكاتەوە، بەڵام نابێت چارەسەری كێشەكە سەربازیی بێت و دەیانەوێت گەرووی هورمز لە ڕێگەی گفتوگۆ بكەنەوە. لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ كەشتیەكی بارهەڵگری فەرەنسی لە گەرووی هورمز تێپەڕ بوو و ئەوەش یەكەم كەشتی ئەوروپیە لە گەرووەكە تێپەڕبێت لەو كاتەوەی جەنگی ئێران هەڵگیرساوە. ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە بەپێی داتاكان دەركەوتووە ئەو كەشتیە فەرەنسیە لە گەرووی هورمز تێپەڕ بووە و لەئێستادا لەبەرامبەر كەناراوەكانی وڵاتی عومانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 2,336 📊 Click Here