خوێندراوەتەوە: (22)

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەخت دەكاتەوە كە تا ئێستا نوری مالیكی پاڵێوراوی چوارچێوەی هەماهەنگییە و ئەو دەنگۆیانەش ڕەت دەكاتەوە باس لە گۆڕینی دەكەن. هیشام ڕوكابی بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە ڕاگەیەنراوێكیدا لە ڕێی تۆڕی ئێكس دەڵێت: ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە دەكەن بە بیانووی “زەحمەتیی پەیوەندیكردن بە مالیكی” بێبنەمان و ڕاستیی نین. ڕوكابی ئاماژەی بەوەش كرد كە نوری مالیكی وەك كاندیدی فەرمیی چوارچێوەی هەماهەنگی ماوەتەوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی بۆ گۆڕینی، یان دیاریكردنی كەسێكی دیكە لە شوێنی ئەو نەدراوە. ناوبراو داوای لە لایەنە سیاسییەكانیش كرد، بە بوێرییەوە بڕیار بدەن و پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت لە وادە دەستوورییەكاندا تەواو بكەن، نەك بەرپرسیارێتیی دواكەوتنەكان بخەنە ئەستۆی لایەنەكانی دیكە. بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایشیگەیاند: هەر لایەنێك دەیەوێت كاندیدێكی نوێ دیاری بكات، دەتوانێت بە هەمان میكانیزمی زۆرینە كە مالیكی پێ كاندید كرا، كاندیدبوونی بكێشێتەوە و كەسێكی دیكە پێشنیاز بكات، چونكە دۆخی ئێستای وڵات بەرگەی سستی و پەككەوتنی زیاتر ناگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 1,496 📊 Click Here