واشنتن لە ێكی فەرمیدا بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق هۆشداریداوە كە نابێت بە هیچ جۆرێك ڕێگە بدرێت گروپە چەكدارەكان بەشداری كابینەی نوێ بن، تەنانەت ئەگەر چەكەكانیشیان ڕادەست بە حكومەت بكەن. سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرای كرد كە ئەمریكا لە ڕێی ێكەوە بە سەرۆكوەزیرانی عێراقی ڕاگەیاندووە كە هەر وەزارەتێك یان پۆستێكی باڵا بدرێتە گروپە چەكدارەكان یان نوێنەرەكانیان، ڕووبەڕووی بایكۆتی سیاسی و دارایی واشنتن و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێتەوە. لە ەكەدا جەخت كراوەتەوە كە ئەم هەنگاوە كاریگەریی نەرێنیی ڕاستەوخۆی لەسەر پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا دەبێت، چونكە واشنتن پشتگیرییەكانی بۆ بەغدا پەیوەست كردووە بە دوورخستنەوەی تەواوەتیی ئەو گروپانە لە كایەی دەسەڵات. ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئەمریكا هاوكێشە سیاسییەكانی نێوان لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی تێكداوە، چونكە پێشتر بڕیاربوو هەندێك لایەنی وەك “عەسائیبی ئەهلی حەق” دوای ڕادەستكردنی چەكەكانیان پۆستی وەزاری وەربگرن، ئەوە لە كاتێكدایە كە ئێستا هێزە سیاسییەكان خەریكی پێداچوونەوەن بە بژاردەكانیاندا و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی چڕ بۆ تاوتوێكردنی مەرجەكانی ئەمریكا و تەواوكردنی كابینەی زەیدی بكرێت.
