چەكدانانی گروپە چەكدارەكانی عێراق و هێشتنەوەی چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەت بووەتە پرسێكی گەرم لە ئێستادا، هەندێك لە گروپەكان ئامادەییان بۆ چەكدانان دەربڕیوە و سێ گروپیش ڕەتیدەكەنەوە. حكومەتی نوێی عێراق بەسەرۆكایەتی عەلی زەیدی كاردەكات لەسەر جێبەجێكردنی هێشتنەوەی چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەت و نازانرێت ئەو هەوڵانە لە وڵاتێكی ئاڵۆزی وەك عێراق تاچەند سەركەوتوو دەبێت.
