بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق لەلایەن هێزێكی تایبەت و بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كرا. لە پارێزگای سەڵاحەددین و لەلایەن هێزێكی تایبەتەوە، عەدنان حەمەد حەموود بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتن كە بەڕێوەبەری گشتی پاڵێوگەكانی باكوور و بێجییە، بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كرا. بەپێی زانیارییەكان، پڕۆسەی دەستگیركردنەكە لە ناوچەی ئیسحاقی لە پارێزگای سەڵاحەددین و بەپێی فەرمانێكی نهێنی و كتوپڕی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكە بەڕێوە چووە، كە پاڵپشتی لە دەستگیركردنەكەی و ڕەوانەكردنی دۆسیەكەی بۆ بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری هەواڵگر و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی دەكات.
