خوێندراوەتەوە: (8)

لهسهروبهندى گرژییهكانى
واشنتۆنو تهلئهبیب لهگهڵ تاران، عەبدوڵڵا حەسەنزادە سکرتێری پێشوتری حدکا، زەنگێکی
هۆشداریی مێژویی لەدژی تەڵەی نوێی زلهێزەکانو دوبارەبونەوەی مێژوی پڕ لەخیانەتیان
بەرامبەر بەکورد لێدەدات؛ ئهو بەڕاشکاوی ڕایدەگەیەنێت، “ئەوەی کوردی ئێران دەیەوێت
لەبنەڕەتدا لەگەڵ مەبەستو ئەجێندا کاتییەکانی ئەمریکادا جیاوازە”، داواشدەکات،
“لەجیاتی بەکارهێنانی کورد وەک کارتێکی گوشار لەشەڕە بریکارییەکاندا، ستراتیژی
خەبات لەچەکدارییەوە بۆ خەباتی مەدەنیو سیاسیی بگۆڕدرێت، وەک تاكەڕێگهیەکی هاوچەرخ
بۆ پاراستنی جەماوەرو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد”.

تەونی تەڵە نوێیەکە؛ شەڕی
ئەمریکا شەڕی کورد نییە
عهبدوڵڵا حەسەنزادە کە
تەمەنی گەیشتوەتە 88 ساڵو بەدەگمەن لێدوان دەدات، تیشکدەخاتەسەر فێڵە سیاسییەکانی
زلهێزەکان، ئەو بەپشتبەستن بەمێژوی هاوپەیمانێتییە کاتییەکان جەختدەکاتەوە،
“ئەوەی کوردی ئێران دەیەوێت، لەبنەڕەتدا لەگەڵ مەبەستەکانی ئەمریکادا جیاوازە”.

حەسەنزادە ڕەخنەى توند
لەسیاسەتی واشنتۆن دەگرێتو دەڵێت، “ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی، هێشتا ستراتیژی
ئەمریکا نییە، بەڵکو ئەوان سیاسەتی قامچیو گێزەر پەیڕەو دەکەنو مافەکانی مرۆڤو
دیموکراسی لەئێران تەنها وەک کەرەستەیەکی تاکتیکی بۆ گوشارخستنەسەر ڕژێم بەکاردێنن،
كهواته چونە ناو شەڕێك بەبێ ڕوانگەیەکی ڕون لەسەر گەرەنتی پاراستنی کورد، سەرکێشییەکی
کرچوکاڵو مەترسیدارە”.

نەشتەری مێژوو؛ ڕاگرتنی
هاوسەنگیو ڕەتکردنەوەی سەرکێشیی
حەسەنزادە بەتەواوی
پشتیوانی لەهۆشیاریی ئێستای حزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکات کە خۆیان لەپێكدادانی سەربازیی
بێبەرنامە پاراستوە، ئەو دەڵێت، “پێویستە وانە لەڕاپەڕینی 1991ی باشوری
کوردستانو ڕوخانی بەعس وەربگیرێت؛ کورد تەنها لەدوو کاتدا دەبێت بەیەکگرتویی دەستێوەردانی
سەربازیی بکاتو ناوچە کوردییەکان کۆنتڕۆڵ بکات، یهكهمیان کاتێک ڕژێمی تاران خۆی
لەلێواری هەرەسهێنانی تەواوەتیدا بێت، دوهمیش کاتێک تەواوی ئێران یان بەشێکی سەرەکیی
خەڵکەکەی، ڕاپەڕینێکی گشتیی بکەن کە بەرەو ڕوخانی دەسەڵات بڕوات”.

بهبڕواى ئهو، لهدەرەوەی
ئەم دوو دۆخە، هەر جۆرە کێشکردنێکی چەکداریی، بەهۆی گۆڕانی باڵانسی هێزو پێشکەوتنی
تەکنەلۆژیای سەربازیی دەوڵەتان، تەنها تێچوی مرۆیی کوردان بەرزدەکاتەوەو ئەنجامەکەشی
بهدڵنیاییهوه شکست دەبێت.

کۆتایی خەباتی چەکداریی؛
بەرەو سەردەمی ڕاپەڕینی مەدەنی
یەکێک لەگرنگترینو پڕ
هۆشداریترین پهیامهكهى عهبدوڵڵا حهسهنزاده، گۆڕینی ستراتیژی خەباتە لەچەکدارییەوە
بۆ مەدەنیی، ئەو ڕێبەرە دێرینە کە خۆی ساڵانێکی درێژ لەچیاكانى كوردستان خهباتى
كردوه، دەڵێت، “بژاردەی چەکداریی وەک تاکتیکێکی هەمیشەیی بەرهەمدار نەماوە،
بۆیه پێویسته پێشینە بدرێت بەخەباتی مەدەنیی، وروژاندنی توانای جەماوەرو نوخبەکانو
ڕاکێشانی بیروڕای گشتیی نێودەوڵەتی”.

حەسەنزادە داوای یەکگرتوییەکی
ڕاستەقینە لەنێوان لایەنەکاندا دەکاتو هۆشداریدەدات کە دوژمنانی کورد هەمیشە لەڕێگەی
لێکنزیکبونەوەوە هەوڵی سەرکوتی کورد دەدەن، بۆیه داوادەکهم برینی کۆنی شەڕی
براکوژی (وەک شەڕی حدکاو کۆمەڵە لەساڵانی هەشتاکاندا) ببێتە پەند بۆ ئەوەی جارێکی
دیكه کورد نەبێتە قوربانیی گەمەی حزبیو هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان”.

ئهم پهیامهى عهبدوڵڵا
حهسهنزاده، زەنگێکی هۆشداریی گەورەیە بۆ سەرجەم هێزە بڕیاربەدەستەکانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان؛ هاوارێکە بۆ ئەوەی خاکی کوردستان نەکرێتە گۆڕەپانی شەڕی بریکاریی لایەنە
بیانییەکانو مێژوی پڕ لەخیانەتو پشتتێکردنی زلهێزەکانیش دوبارە نەبێتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 1,900 📊 Click Here