خوێندراوەتەوە: (96)

پهیام نوێنهری ڕووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیانێکی زۆر قورسیان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیاندووە. میخائیل ئولیانۆڤ، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەننا ئاماژەی بهوه کرد کە ئەو هێرشانەی لە لایەن واشنتۆن و تەلئەبیبەوە کراونەتە سەر ژێرخانە ئەتۆمییەکانی ئێران و بنكه ئهتۆمییهكانی ئهو وڵاته، ئاستەنگی گەورەیان بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئهتۆمی تاران دروست کردووە و پرۆسەکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشە پێکردووە و قورسه بگهڕێتهوه بۆ دۆخی پێشووی. ئەم لێدوانەی بەرپرسە ڕووسییەکە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەردەوامییان هەیەو، وڵاتانی ڕۆژاوا و ئیسرائیل بەردەوام نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن تارانەوە دەربڕیوە، لە بەرانبەریشدا ئێران جەخت لەسەر ئاشتیانەبوونی چالاكییە ئەتۆمییەکانی دەکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 70 Today: 2,142 📊 Click Here