خوێندراوەتەوە: (33)

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان لە تاران نامەیەکی فەرمی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی و نامەیەکی تری عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای ئیسلامئابادی ڕادەستی عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە کە ئاراستەی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی کراون. لەم چوارچێوەیەدا، ئاژانسی دەنگوباسی “ئیسنا” ی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی ناوخۆی ھەردوو وڵاتدا، لایەنی ئێرانی نامەیەکی لە عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستانەوە وەرگرتووە کە تایبەت بووە بە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، و تێیدا ھەردوولا باسیان لە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ و ھەستیاری نێوان تاران و ئیسلامئاباد کردووە. لای خۆشییەوە، ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران (ئێرنا) لە زاری وەزیری ناوخۆی پاکستانەوە گواستییەوە، ئەو نامانەی کە لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی و سەربازی پاکستانەوە نێردراون، ناوەڕۆکێکی زۆر گرنگیان لەخۆگرتووە..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 1,398 📊 Click Here