خوێندراوەتەوە: (12)

بەهۆی هێرشێكی درۆنیی ئۆكرانیا بۆ سەر دوو كەشتیی بازرگانی لە دەریای ئازۆڤ، پێنج هاووڵاتیی ئازەربایجانی كوژران و سێی دیكە بریندار بوون. وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، 5 هاووڵاتیی وڵاتەكەی لە ئەنجامی هێرشێكی درۆنیی بۆ سەر دوو كەشتیی بارهەڵگری بیانی لە دەریای ئازۆڤ كوژراون و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون. بەپێی زانیارییەكانی باكۆ، 25 ئازەربایجانی وەك تیمی كاركردن لەسەر ئەو كەشتیانە بوون و بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەیەكی شاری “یێسك” لە ڕووسیا گوازراونەتەوە. لای خۆیەوە، ڕووسیا ئۆكرانیای بە بەرپرسیاری هێرشەكە ناوبرد و كیێڤی تۆمەتبار كرد بەوەی كەشتییە مەدەنییەكان دەكاتە ئامانج. لە بەرامبەردا، فەرماندەیی هێزە درۆنییەكانی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، هێرشیان كردووەتە سەر 5 كەشتی كە بە شێوەیەكی نایاسایی گەنمی ئۆكرانیایان لە ناوچە داگیركراوەكانەوە گواستووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە كوژرانی هاووڵاتییانی ئازەربایجان نەكرد. ئەم ڕووداوە جارێكی دیكە مەترسییەكانی شەڕی سەر دەریای لە ناوچەكەدا بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان و مەدەنییەكان زەق كردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 995 📊 Click Here