سەرهەڵدانی ڕۆتینیاتی زۆر لە پڕۆسەی چاندن و شۆردنەوەی گورچیلە لە سلێمانی، ناڕەزایەتی نەخۆشەكانی لێ دەكەوێتەوە و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستییش داوا دەكات ئەم بابەتە بە یاسا ڕێك بخرێت. بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەم بابەتە ڕەهەندی شەرعی و یاسایی هەیە و بەپێی یاسا فرۆشتنی گورچیلە قەدەغەیە، بەڵام بۆ ڕێكخستنی پڕۆسەی بەخشینی ئارەزوومەندانە و كۆتاییهێنان بە گرفتی نەخۆشەكان، پێویستە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕێگەی دەركردنی یاسایەكی تایبەتەوە ئەم كەرتە ڕێك بخاتەوە.
