بەیانی ئەمڕۆ، بەشێك لە دانیشتووانی گەڕەكی دەروازە لە شاری كەركووك، بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و خراپی خزمەتگوزاریی لە گەڕەكەیان گرد بوونەوە و داوای چارەسەری بەپەلەی كێشەكانیان كرد. دانیشتووانی گەڕەكەكە ڕایانگەیاند: زیاتر لە دوو مانگە گرفتی كەمئاوییمان هەیە و تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان هیچ هەنگاوێكی كردارییان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە نەناوە. هاووڵاتیانی ئەو گەڕەكە دەڵێن: بەهۆی بێ ئاوییەوە، ناچارن بە تانكەر ئاو بكڕن، ئەمەش بارگرانییەكی دارایی زۆری لەسەریان دروست كردووە و لە كاتی هەڵبژاردنەكان چەندین جار بەڵێنی چارەسەری گرفتەكەیان پێ داون، بەڵام بەڵێنەكانیان نەبردووەتە سەر.
