خوێندراوەتەوە: (8)

کاوە نادر قادر

“خوێندنەوەیەک بۆ ئەو گۆڕانکارییە جیوپۆلەتییاکیانەی ناوچەو داهاتووی چارەنووسێ دۆزی کوردستان لە ساییەدا”

لەبەر ئەوەی ئەمریکەو ئێران رۆلی کاریگەر دەبینن لەزۆربەی دۆسێیەکانی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوزەر دەکەن، بۆیە ئەو یاداشتە تێگەیشتنەی کە لەهاوینەهەواری بورگنستۆکی سویسرا رۆژی ٢١ی ئەو مانگە واژۆیانکردو کۆتایی بە قۆناغی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ دەهێنێ و دەسپێکی قۆناغی دانوستانی شەست ڕۆژە واڵا دەکات.

دۆزی کوردستانیش یەکێ لەدۆسێیە هەرە ئاڵۆزەکانی ئەو ناوچەیەو جولانەوەی نیشتیمانی کوردستان ئامادەییەکی چاڵاکانەی لەناوچەکە هەیە.
لەناو پرۆسەی هاوسەنگی و لەباربردندا،کوردستانیان نیگەرانیان لا دروست بووە کە بەرژەوەندییە سیاسییەکانیان لەچوارچێوەی داڕشتنەوەی بەرفراوانەکانی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ببێتە پرسێکی لاوەکی، یاخۆد جێگەی مەترسی.
راستە ئەو”لێکتر تێگەیشتنە” کۆتایی نییە،بەڵکو چوارچێوەیەکی گشتییە بۆ دانوستان، یان ڕاگەیاندنی مرازنامەیەکە کە ئەو ڕێگایانە دەخاتە ڕوو،ئەگەر هەیە دواتر دوو لایەنە نەیارەکە بیگرنە بەر و”ناوەڕۆکی خاڵەکان گرنگی ئەو رێککەوتنە ناخاتەڕوو، بەڵکو رەنگدانەوەی کاریگەرییەکانی بەسەر ناوچەکەدا لە دروستکردنی رەوش و ژینگەی سیاسی تازە نیشان دەدات و دەقەکان مێژوو ناگۆڕن بەڵکو دەرئەنجامەکانی ئەو ئەنجامە دەردەخەن”.

کاردانەوەکانی ئەو لێکترگەیشتنە، تەنیا لەپەیوەندییەکانی ئەمریکاوئێران سنووردار نابێت؛ ئەوا درێژدەبنەوە بۆ داهاتووی بوونی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سروشتی بەشداریکردن و کاریگەریی واشنتۆن لەقەیرانەکانیدا.گرنگیدانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ ئێران هەیە،ئەو تێڕوانینە بەهێزتر دەکات کە ئەولەویەتەکانی ستراتیجیی وڵاتەکەیان لە ناوچەکە گۆڕاوە، هەروەها هەوڵی کەمکردنەوەی بوونی خۆی لەوێ دەدات، بەمەش بە بارمتەیی ململانێی ئیسرائیل و ئێران دەهێڵێتەوە.

ئەم گۆڕانکارییە ناڕەزایەتی لەناو ئەمریکاو هاوپەیمانە ناوچەییەکانیدا ورووژاندووە،چونکە نوێنەرایەتی پاشەکشەکردن لەپابەندبوونە ستراتیژییە درێژخایەنەکان دەکات.
ئەگەر ململانێ و گرژییەکانی ناوچەکەبەرەو هێوربوونەوە،کە لەوەو پێش نەخشەی سیاسیی ناوچەکەی لێکەوتبۆوە، ئەوە “لێکترگەیشتن”ەکە دۆستایەتی و هاوپەیمانییەکان دەگۆڕیت و هی نوێی لێدەکەوێتەوە.

گۆڕانکاری لە ڕووبەڕووبوونەوە بۆ لێکتێگەیشتن نەک هەر پەیوەندی نێوان دوو وڵات دەگۆڕێت، بەڵکو ناوەندی هێز و هەژموونگەرای و ڕێساکانی ئەو یارییەکاانیشی دەگۆڕێت، کە لەوەو پێش باقی زلهێزەکانی ناوچەکە خۆیان لەگەڵیدا گونجاندبوو.
جولانەوەی رزگاریخوازی نیشتیمانی کوردستان رۆلی ئەرێنیان گێڕا لەدۆسیەی دژایەتیکردنی تیرۆری جیهادیی و لەقەیرانی وزە، کە رووبەڕووی ئەوروپییەکان بۆتەوە، بەڵام ئەگەر داگیرکەرانی کوردستان هەر بە تەنیا لەگۆشەنیگەی ئەمنییەوە سەیری دۆزی کوردستان بکەن،ئەوا وڵاتە زلهێزەکانیش دۆزی کوردستان وەک کارتی فشار لەبەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان بەکاری دەهێنن بۆ سەوداکردنی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان،ئەوا ئاستەنگی سەرەکی کوردستان لەقۆناغی داهاتوودا تەنیا لەسروشتی لێکتێگەیشتنی ئەمریکاو ئێراندا نابێ، بەس گۆڕینی ئەولەویەتی ئەمنی سیاسییەکان، بەڵکو لەتوانای راگوزەری” لە ژێر کاریگەری باڵانسی هێزەکانی هەرێمەوە” بۆ بوون بە”هاوبەشی کارا” لەناو خۆیاندایە. ئەمەش پێویستی بە بەهێزکردنی یەکێتی سیاسی و گرنگیدان بەرەهەندی نیشتیمانی(یەکێتی نەتەوەیی)و پەرەپێدانی دامەزراوە دیموکراسییەکان و هەمەچەشنکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکان و خستنەڕووی دیدێکی واقیعی هەیە بۆ چارەسەرە سیاسییەکان کەمافە نیشتییمانییە کوردستانییەکەی لەگەڵ پێداویستییەکانی سەقامگیری ناوچەکەدا ئاشت بکاتەوە، ئەو هێلە سورەی کەداگیرکەران رایانکێشاوە، لەسەقامگیری ناوچەکەو دۆستایەتی گەلانی ناوچەکە پێچەوانە بخوێندرێتەوە.

ڕەنگە لێکتێگەیشتنەکەی ئەمریکاو ئێران لەیەکلاییکردنەوەی سیاسی نێوان دوو نەیار، زیاتر بێت و دەرفەت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ گەشەسەندن و سەقامگیری پێشکەش بەکوردستانیان بکات، بەڵام ئاڵنگەریەکی ستراتیژیش دەخاتە بەردەم هێزە کاراکتەرەکانی کوردستان، ئەویش پاراستنی دەستکەوتە سیاسییەکانیان و ڕێگریکردن لەپەراوێزخستنی دۆزەکەیانە لەچوارچێوەی داڕشتنەوەی هەرێمیدا. لەنێوان ئەو دەرفەت و مەترسیانەدا، توانای کوردستانیان بۆ دروستکردنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو و نەرم و نیان وەک فاکتەری یەکلاکەرەوە بۆ دیاریکردنی داهاتووی پرسی کوردساتان بۆ داهاتوو دەمێنێتەوە.
٢٣ی حوزیرانی ٢٠٢٦

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,747 📊 Click Here