خوێندراوەتەوە: (13)

دوای دانپێدانانەکانی بریکاری پێشوی وەزارەتی
نەوت، هێزە ئەمنییەكانى عێراق چەندین تیمی تایبەتیان لەناوچە جیاجیاكانى بەغدا جێگیرکردوهو
باس لهوهشدهكرێت، ئەم هەنگاوە دوای ئەوەدێت کە دادگای دەستپاکی فەرمانی لێکۆڵینەوەی
بۆ پۆلێک لەبەرپرسانی باڵا دەرکردوه، لەکاتێکدا گەڕان بەدوای گومانلێکراوە خۆشارداوەکاندا
بەردەوامە، بهوتهى چاودێران، ئەم هێرشە ناوازەیە سەرجەم هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقی
گۆڕیوەو بوەتە جێگهی سەرنجی ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان.

سەرەتای تهقینهوهی دۆسیەکە: 47 دەستگیرکردنو
ڕاکردنی بەرپرسان
ئۆپەراسیۆنەکە بهگوێرهى ڕاپۆرتە فەرمییەکان،
دوای دانپێدانانە قورسەکانی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشوی وەزارەتی نەوت بۆ
کاروباری دەرهێنان دەستیپێکرد، هێزە ئەمنییەکان لەیەکەم ڕۆژی هەڵمەتەکەدا توانییان
47 کەس لەئەندامانی پەرلەمان، سەرکردە حزبییە گەورەکانو بەرپرسانی باڵای ئێستاو پێشوی
دەوڵەت دەستگیربکەن، چەندین تیمی تایبەت هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵی بەرپرسان لەناوچەی
پارێزراو، بەڵام بهگوێرهى سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی وەک ئەسۆوشێتد پرێس، هەندێک
لەتۆمەتباران پێش گەیشتنی هێزەکان ههڵاتون، ئەمەش وایکردوە هێزە ئەمنییەکان دەروازەکانی
ناوچەی پارێزراو توند بکەنو گەڕانی ماڵ بەماڵ فراوانتر بکەن.

قەبارەی پارەو موڵکە دەستبەسەرداگیراوەکان
تائێستا دادگاو دامەزراوە چاودێرییەکانی عێراق
بەشێک لەئەنجامە داراییەکانی ئەو هێرشو ئۆپهراسیۆنانهیان ئاشکراکردوه، بۆ
نمونه تەنها لەکاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ
کاروباری دابەشکردن (عەلی مەعارج البهادلی)، بڕی 11 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیو چوار
ملیار دیناری عێراقی بەكاش لەماڵەکەیدا دۆزراوەتەوەو دەستی بەسەرداگیراوە.

البهادلی یەکێکە لەدیارترینو گرنگترین کارەکتەرە
دەستگیرکراوەکان، ئەو وەک بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردن کاریكردوهو
پێشتریش بۆ ماوەیەکی کاتیی بەوەکالەت پۆستی وەزیری نەوتی بەڕێوەبردوە، بەرەبەیانی ڕۆژى
28ی حوزەیرانی 2026، هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆری عێراق بەحهوت زرێپۆشی جۆری هەمەرەوە
هەڵیانکوتایەسەر ماڵەکەی لەگەڕەکی “زەیونە”ی بەغداو دەستگیریانکرد.

جگە لەگەندەڵی دارایی، ناوی لەلایەن وەزارەتی
گەنجینەی ئەمریکاوە خرابوە لیستی سزاکانەوە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئێران لەقاچاخچێتی
نەوتو دابینکردنی دارایی بۆ گروپە چەکدارەکان، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقیش ڕایگەیاندوه،
کە لەماڵەکەیدا (کە بەشێکی لەناو دیوارەکاندا شاردرابوەوە) بڕی 11 ملیۆن دۆلاری
کاشو چوار ملیار دیناریش لەگەڵ بەڵگەنامەی چەندین خانوبهرهى گرانبەها دۆزراونەتەوەو
دەستیان بەسەرداگیراوە.

هاوکات لەگەڵ پارە كاشهكاندا، دادگای کەرخی
تایبەت بەکێشەکانی دەستپاکی، دەستی بەسەر چەندین خانوی گرانبەهاو زەوییو زاری ئەو
بەرپرسانەدا گرتوە، بهگوێرهى لێدوانی ئەندامانی لیژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی عێراق
بۆ تۆڕە میدیاییەکان، ئەو مەلەفو دۆسیە داراییانەی کە ئێستا ڕەوانەی دادگا کراون،
بەهای گەندەڵییەکەیان لەنێوان دوو بۆ شهش ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێندرێت.

بڕیارە نوێیەکانی حکومەت؛ دانانی حسابی تایبەت
بۆ پارە دزراوەکان
لەکۆتا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، عەلی
زەیدیی ڕایگەیاند، ئەمە تەنها “قۆناغی یەکەمە”و بەهیچ شێوەیەک پاشەکشە
ناکەن، بۆ ئەو مەبەستەش، زەیدیی فەرمانی بەوەزارەتی دارایی کردوە کە هەژمارێکی
بانکیی تایبەتو پارێزراو بکاتەوە تەنها بۆ کۆکردنەوەی ئەو پارە دزراوانەی کە لەڕێگەی
کەمپینەکەوە لەناوخۆو دەرەوەی وڵات دەگەڕێنرێنەوە.

زانیاریى ئهوهش لهبهردهستدایه، حکومەتى
عێراق پێشنیازێکی خستوەتە بەردەم تۆمەتباران کە ئەگەر بەنهێنیو بهگوێرهى یاسا
پارەکان بگەڕێننەوە، ڕێککەوتنو پێکهاتنیان لەگەڵ دەکرێت، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی
توندترین سزای دادوەریی دەبنەوە.

ژمارەی گشتيی دەستگیرکراوانو داواکراوان
تائێستا بەفەرمی دەستگیرکردنی 47 بۆ 67 بەرپرس
لەبەغداو پارێزگاکان پشتڕاستکراوەتەوە، لێکۆڵینەوەکانیش فراوانتر دەبنو دادگا-ش ڕایگەیاندوە،
ههڵمهتهكه زیاتر لە 100 گومانلێکراوی باڵا دەکاتە ئامانج.

ناوی دیارترین ئەو بەرپرسانەی دەستگیرکراون
ههڵمهتهكه، لەسەر بنەمای دانپێدانانی عەدنان
جومەیلی بریکاری پێشوی وەزارەتی نەوت دەستیپێکردوەو ئەم ناوانەی گرتوەتەوە:
موسهنا سامهڕائی: سەرۆکی هاوپەیمانی عهزمو
ئەندامی پەرلەمان.
عهلی مهعارج البهادلی: بریکاری وەزارەتی نەوت
بۆ کاروباری دابەشکردن.
ئەندامانی پەرلەمان (کە پارێزبەندییان لێسەندراوەتەوە):
زیاد جەنابی، بەها نوری، محەمەد کەربولی، عالیە نسەیفو حەسەن خەفاجی.
بەرپرسانی پێشوو: محەمەد سەیهود (ئەندامی پێشوی
پەرلەمان)، لەگەڵ ڕاوێژکارێکی پێشوی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران.

ژمارەی ئەو بەرپرسانەی ههڵاتون
تا ئامادهكردنى ئهم ڕاپۆرته له،
هیچ ژمارەیەکی فەرمیو کۆتایی لەلایەن حکومەتى عێراقهوه سەبارەت بەژمارەی ئەو بەرپرسانەی
کە توانیویانە بۆ دەرەوەی عێراق ڕابکەن ڕانەگەیەندراوە، چونکە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ
دوای دەستپێکردنی ههڵمهتهكه، تەواوی دەروازەکانو فڕۆکەخانەی بەغدایان
توندکردوە.

بهگوێرهى سەرچاوە ئەمنییەکان بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز،
چەندین گومانلێکراو لەناوچەی سەوز پێش گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان ههڵاتونو خۆیان
شاردوەتەوە، بۆیە هێزە ئەمنییەکانیش گەمارۆی ناوچەکەیانداوەو بهگوێرهى ڕاگەیەندراوی
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەت، گەڕان بەدوای ئەو ههڵاتوانەدا لەناوخۆدا بەچڕی بەردەوامە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 168 Today: 1,842 📊 Click Here