خوێندراوەتەوە: (15)

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی بوومەلەرزەکانی ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران لە ڤێنزوێلا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە دوو هەزار و ٢٩٥ کەس. سەرۆکی پەرلەمانی ڤێنزوێلا جۆرج ڕۆدریگز لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە. بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، لە ئاکامی بوومەلەرزەکە دوو هەزار و ٢٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش بریندار بوون. بە پێی داتاکانی ناوەندی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی ٧.٢ و ٧.٥ ڤێنزوێلای هەژاند. هەوڵەکانی گەڕان بە دوای قوربانیان لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکان تا ئێستاش بەردەوامە و گومان لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانیان، نیگەرانی لێ کەوتووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 111 Today: 1,102 📊 Click Here