خوێندراوەتەوە: (268)

چالاكێكی پارێزگای كەربەلا وەك دەربڕینی سوپاس و دەستخۆشی بەرانبەر هاوكاری و دڵسۆزی خەڵكی هەڵەبجە لە پرسی خنكانی منداڵێكی خەڵكی شارەكەی لە ئاوی زەڵم و دۆزینەوەی تەرمەكەیدا، پێنج هەزار نەمامی گەیاندە هەڵەبجە. ئەو چالاكە دەڵێت پێشتر هاتووە بۆ هەڵەبجە و چی لەبارەی شارەكەوە بوترێت كەمە، نەمامەكانیش لە جۆری ئەلبیزیا-ن و بڕیارە لە ناوەندی شەقام و باخچەكاندا بچێندرێن. ڕووقیە ڕافید ئەو منداڵە تەمەن 11 ساڵانە بوو كە بە مەبەستی گەشتیاری لەگەڵ خێزانەكەی ڕووی لە پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەی هەورامان كردبوو، بەڵام لە نۆی حوزەیران دەكەوێتە ناو ئاوی زەڵمەوە و دوای زیاتر لە هەفتەیەك لە گەڕان بەدوایدا لە 17ی هەمان مانگ لەلایەن تیمە تایبەتمەنەكان و چالاكان و خەڵكی پارێزگاكەوە توانرا تەرمەكەی لە ناو ئاوەكە بدزۆرێتەوە و بە ڕیزەوە ڕەوانەی زێدی خۆی و لای كەسوكاری كرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 173 Today: 632 📊 Click Here