خوێندراوەتەوە: (433)

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، پلەی گەرما لە پارێزگاکانی باشوور دەگەنە پلەی کوڵان دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری لە شەپۆلێکی گەرما دەدات، کە لە چوار ڕۆژی داهاتوودا سەرتاسەری وڵات دەگرێتەوە. بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبنەوە لە ٥٠ پلە و پارێزگای میسان بە ٤٨ پلە بەرزترین پلە تۆمار دەکات. هاوکات لە هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لە دهۆک و سلێمانی دەگاتە ٤٠ پلە، لە هەولێر٤٢ و لە کەرکووکیش بۆ ٤٤ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە. ئەم شەپۆلە گەرمایە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست پێ دەکات و تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 154 Today: 613 📊 Click Here