شاندێکی باڵای
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بێکەس قادر جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان
و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبەکە سەردانی ئۆفیسی سەرەکی دەزگای میدیایی
یان کرد و لە دیدارێکدا گفتوگۆی چەند پرسێکی گرنگ و کاری پێکەوەیی لەبوارەکانی
تایبەت بە نەتەوەی کورد کرا.
شاندەکەی حزبی
زەحمەتکێشان سوپاس و پێزانینی خۆیان و حزبەکەیان ئاراستەی کرد وەک میدیایەک
کە گرنگی بە دۆزی نەتەوەیی گەلی کورد دەدات لە هەرچوار بەشی کوردستان و تاراوگە.
دواتر هەردوولا
گفتوگۆیانکرد لە بارەی پرۆژەی هاوبەش و هەنگاوی کردەیی لە چوارچێوەی پرسە نەتەوەیی
و نیشتمانییەکاندا و بە گرنگییەوە باسیان لە کاری پێکەوەیی نیوان میدیا و کۆمەڵگەی
مەدەنی و حزبە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵات کرد بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر مەترسییەک کە
لەسەر ناسنامە و دۆزی گەلی کورد بێت لە تەواوی دونیادا.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
