خوێندراوەتەوە: (511)

دژەتیرۆری كوردستان (پارتی) ئاشكرایكرد، بەیانی ئەمڕۆ بەدرۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپێکی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسنوری هەولێر.

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان، لەڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا ڕایگیەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، 13ی تەمموزی 2026، لەڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کەمپی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات لەناحیەی دارەشەکرانی سەر بەقەزای پیرمام لەهەولێر.

دەشڵیت، هێرشەکان لەکاتژمێر 05:15 خولەک لەگەڵ 05:28 خولەکی بەرەبەیان کراون و ئاراستەی ناوەندی کەمپەکە کراون.

هاوكات دژە تیرۆری كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،”خۆشبەختانە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتوەتەوە”.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئاماری فەرمی حكومەتی هەرێم، لەسەرەتای جەنگی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، زیاتر لە 800 جار هێرشی درۆنی كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 137 Today: 1,149 📊 Click Here