ڕۆژانە پێنج هەزار تۆن بەربوومی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان هەناردەی ناوچەكانی عێراق دەكرێت و زۆرینەشی لە پارێزگای هەولێرەوەیە. بەوتەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر هەناردەی بەروبومی كشتوكاڵی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ 4 هەزار تۆن لە ڕۆژێكدا بەرز بووەتەوە و لەو رێژەیە زۆرینەی شووتییە، كە ڕۆژانە دەگاتە دوو هەزار تۆن. لە پێنج مانگی ئەم ساڵدا 20 هەزار و 366 تۆن سەوزە و میوە لە پارێزگای دهۆكەوە هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كراوە و ڕۆژانە زیاتر لە 300 تۆن بەروبوومی كشتوكاڵیان هەناردە كردووە. لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕۆژانە زیاتر لە 600 تۆن بەروبومی كشتوكاڵی ئەو دوو پاریزگایە ڕەوانەی عێراق دەكرێت.
