بەڕێوەبەرایەتى گشتیى بودجەو بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازیى) ئاشكرایده‌كات، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شه‌ش خراوه‌ته‌سه‌ر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، له‌و ڕوهشهوه ده‌ڵێت، “ڕێکارە دارایی‌و ژمێریارییەکان ئەنجامدەدرێت بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکە”.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکرد، بڕە پارەی هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی شه‌ش بەتەواوی خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕونیکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجەو بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازیی)، سەرجەم ڕێکارە دارایی‌و ژمێریارییەکانی پێویستی بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامداوە.
هاوکات لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، سبەینێ چوارشەممە، 22ی تەمموزی 2026، هێزەکانی پێشمەرگە دەتوانن شایستە داراییەکانیان وەربگرن‌و دەست بەدابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
