خوێندراوەتەوە: (216)

هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و قه‌ته‌ر سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دەکەن و پێیانوایە ئه‌و هێرشانه هه‌ڕه‌شه‌ى ئاشکران بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچەکە. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ردەبڕن و پشتیوانی لەو ڕێوشوێنانه دەکەن كه ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌پارێزن. جەختى لەوەشکردەوە “ئه‌و هێرشه پێشێلكارییه‌كی ڕوونی سه‌روه‌ری كۆماری عێراق و هه‌رێمی كوردستانە”. هەروەها ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ریش به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه دووباره‌بووه‌كانی ئێرانی بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی و شانشینی به‌حره‌ین و ده‌وڵه‌تی كوه‌یت و سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كرد. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، ئه‌م هێرشانه‌ی به پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتانی ئامانجدار و پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی وه‌سفكرد. دوێنێ هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەى هەولێر کران و لە ئاسماندا تێکشکێنران، هاوكات ئێران بە شەش موشەك زڕگوێزی بۆردومان كرد و بەهۆیەوە نۆ پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 2,521 📊 Click Here