ئێوارهی ئهمڕۆ چهند تهقینهوهیهك له ناوچهی تاسڵوجهی سلێمانی ڕوویدا و بەو هۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە دەوروبەری شوێنەکە کەوتەوە، پارێزگاری سلێمانیش ڕایگەیاند، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەین و بەشێک نین لەم جەنگە. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکان بۆسەر شاری سلێمانی و کوردستان دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانیش، بێلایەنانە و بەرپرسیارانە بەشێک نین لەم جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە”. داواى لە هاووڵاتیانیش کرد، “لە شوێنی بۆردوومانەکان نزیک نەبنەوە و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دروست نەکەن، بۆئەوەی بتوانن کارەکانی خۆیان پیشەییانە؛ جێبەجێ بکەن”.
