خوێندراوەتەوە: (32)

دوای زیاتر لەساڵێك لەبایكۆت،
فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، هەڵوێستی خۆی لەبارەی
گەڕانەوە بۆ ناو کۆبونەوەکانی ئەنجومەن ئاشكراكرد‌و ڕایگەیاند، دەگەڕێنەوە
ناو هۆڵی كۆبونەوەكانی ئەنجومەن و جەخت دەكەنەوە كە گەڕانەوەیان بەواتای
ڕازیبون بەو واقیع و دۆخەی ئێستای کەرکوک نایەت.

فراکسیۆنی
پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند، کە ئامانجی سەرەکییان لەگەڕانەوە، ڕۆڵبینینە لەچاودێریکردنی
دۆخەکەو جێبەجێکردنی بڕیاری سەرکردایەتییان بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی
کەرکوک و هاودەنگییە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کە داوایان کردوە پێکەوە کار
بکەن.

فراکسیۆنی پارتی دوپاتی کردەوە کە پابەندن بەو ڕاسپاردانەی بۆ
خزمەتکردنی دانیشتوانی کەرکوک پێیان دراوەو کار بۆ چەسپاندنی مافەکانیان
دەکەن.
هەروەها ئەم هەنگاوە بۆ پاڵپشتیکردنی ستراتیژیی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و هەنگاوەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 2,074 📊 Click Here