خوێندراوەتەوە: (69)

پهیام شهوی ڕابردوو لە سنووری قەزای خەلیفان، سێ درۆن لە ئاسمانی گوندەکانی سێناوە، بەورکان و دۆڵی ئالانە تێک شێنران، کە بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە. بەپێی زانیارییەکانی ئازاد ئۆمەرئاوەیی، نێری کەناڵی لە سۆران، ڕووداوەکە درەنگانی شهوی ڕابردوو ڕوویداوە و تێکشکانی درۆنەکان لە ئاسمانی گوندی سێناوە بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگر لە زەوی و پوش و پاوانی دەوروبەری گوندەکە. تاوەکو ئێستا بهفهرمی سەرچاوەی درۆنەکان و لایەنی بەرپرس لە تێکشکاندنیان ڕانەگەیەندراوە، هەروەها زانیاری لەسەر زیانی گیانیی ڕووداوەکە بهردهست نین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 1,699 📊 Click Here