خوێندراوەتەوە: (99)

هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاسای پڕۆسەی چارەسەریی كێشەی كورد ڕەوانەی پەڕلەمانی توركیا دەكرێت. لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیی كەناڵی تەڕەتە هەواڵدا، ئاكن گورلەك وەزیری دادی توركیا ڕایگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاسایەكی 15 ماددەیی تایبەت بە پڕۆسەی چارەسەریی پرسی كورد لە لیژنەی كاروباری دادی پەرلەمان تاوتوێ بكرێت و دواتریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمان بكرێت. ئەو ڕایشیگەیاند: چاوەڕێ دەكرێت، دوای گەیشتنی بە پەڕلەمان، پڕۆژەكە بخرێتە كارنامە و پێش چوونە پشووی هاوینەوە پەسند بكرێت. وەزیری دادی توركیا ڕایشیگەیاند: بڕیاری كۆتایی لەسەر نێوەڕۆك و پەسندكردنی پڕۆژەیاساكە لای خودی پەڕلەمانە. ئاكن گورلەك، ڕایشیگەیاند: پڕۆسەی چارەسەریی پرسی كورد ـ كە لە ناوەندە حكومیی و میدیاییەكانی توركیادا بە توركیای بێ تیرۆر ناو دەبرێت ـ گەیشتووەتە قۆناخێكی گرنگ. هەر لەو میانەیەدا، وەزیری دادی توركیا ڕەتی كردەوە هیچ لێبووردنێكی گشتی لە ئارادا بێت و ڕایگەیاند: لە ئێستادا هیچ هەمواركردنەوەیەك بۆ لێبووردنی گشتی، یان تایبەت لە بەرنامەی كار و لە ئارادا نییە. بەپێی قسەی بەرپرسە حكومییەكەی توركیا پڕۆژەیاساكە تەنیا تایبەت دەبێت بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)؛ وتیشی: پڕۆژەیاساكەش زەمینەیەكی یاسایی بۆ پڕۆسەكە و چارەنووسی پرسی چەكدانان و خۆڕادەستكردنەوەی گەریلاكانی پەكەكە دەستنیشان دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 2,061 📊 Click Here