خوێندراوەتەوە: (80)

زۆرینەی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنرایەوە و گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عێراق و فلای ئەربیل بۆ نێوخۆ و جیهان بەگوێرەی خشتەی دیاریكراو بەردەوامن. بەهۆی كاریگەری هێرشە درۆنییەكانی ئێران و پەرەسەندنی گرژییەكانی ناوچەكە، زۆرینەی كۆمپانیا جیهانییەكان گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندەوە و ژمارەیەك گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ڕاگیران. سەرباری ئەوەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان و عێراق كراوەن، 14 گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەڵوەشێنراونەتەوە و دوو گەشت بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی هەڵوەشاوەتەوە كە بۆ توركیا و ئوردن و قەتەر و ئیمارات بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 2,292 📊 Click Here