ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو تەوەر تاوتوێ دەکات.
تەوەری یەکەم:
خستنەڕووی پوختەی کۆنووسی هاوبەشی نێوان دەستەی گومرگی فیدراڵی و گومرگی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا کە لە رۆژی 2026/6/18 لە بەغدا واژووکرا و، راسپاردنی وەزارەتەکانی پەیوەندیدار بە بابەتەکانی ئەسیکودا: (دارایی و ئابووری، بازرگانی و پیشەسازی، ناوخۆ، پلاندانان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تەندروستی) و دەستەی وەبەرهێنان و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکوومەتی فیدراڵی بۆ ئامادەسازیی پەسەندکردنی کۆتایی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری، و خستنەڕووی هەنگاوەکانی داهاتوو. (ئەم بابەتە لەلایەن لیژنەی تەکنیکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو کە واژوویان لەسەر کۆنووسە هاوبەشەکە کردووە و میوانداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەن کراون بۆ ئەم مەبەستە).
تەوەری دووەم:
خستنەڕووی چاکسازییەکان لە بواری خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران، و بڕیاردان لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تایبەت بە دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی 500 هەزار دینار کە لە خەزنەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دابین دەکرێت. (ئەم بابەتە لەلایەن وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەخرێتە روو).
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
