ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە دەنگدانێكی نوێدا، پڕۆژەیاسای سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپی بۆ جەنگی ئێران پێچەوانە كردەوە، كە ئەمەش وەك سەركەوتنێكی سیاسیی گەورە بۆ تڕەمپ هەژمار دەكرێت. پڕۆژە بڕیارەكە بە زۆرینەی 50 دەنگی بەڵێ بەرانبەر 47 دەنگی نەخێر، ئەنجومەنی پیران بڕیاری دا كە سەرۆك دەتوانێت بەردەوام بێت لە بڕیارە سەربازییەكانی و پێویست بە كشانەوەی هێزە ئەمریكییەكان ناكات. ئەم وەرچەرخانە تەنیا یەك ڕۆژ دوای ئەوە هات كە ئەنجومەنەكە بڕیاری سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی ترەمپی دابوو، بەڵام فشارەكانی تڕەمپ و گۆڕینی هەڵوێستی هەندێك لە ئەندامانی كۆمارییەكانی وەك بێڵ كاسیدی، هاوكێشەكەی گۆڕی. سەرۆكی ئەمریكا دەستبەجێ سوپاسی سەركردە كۆمارییەكانی وەك جۆن پیۆن و لیندسی گراهامی كرد بۆ سەرخستنی ئەم دەنگدانە، كە دەسەڵاتی تەواوی پێ دەداتەوە بۆ بەڕێوەبردنی جەنگەكە. هەرچەندە ئەم گۆڕانكارییە نیشانەی دابەشبوونی قووڵی ناو كۆنگرێسە لەسەر دۆسیەی ئێران، بەڵام دەستی ئیدارەی ترەمپ واڵا دەكات تاوەكو لە دانوستانە دیپلۆماسی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكاندا بەوپەڕی هێزەوە بەردەوام بێت.
U.S. senators cast their votes on the first article of impeachment abuse of power during the final votes in the Senate impeachment trial of U.S. President Donald Trump in this frame grab from video shot in the Senate Chamber at the U.S. Capitol in Washington, U.S., February 5, 2020. U.S. Senate TV/Handout via Reuters 