هادی عامری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، به‌ڵام پێویسته چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت. دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی پارتی كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان سه‌ردانیان كردبوو، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، ڕایگه‌یاند: دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بابه‌تێكی تایبه‌ته به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی بگه‌نه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك. عامری ده‌ڵێت: پێویسته سیمای حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌جۆرێك بێت هه‌مووان تێیدا به‌شداربن و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن. ڕاشیگه‌یاند: پێویسته په‌رله‌مان و حكومه‌ت له واده‌ی ده‌ستووریی خۆیاندا پێك بهێنرێن و هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه جگه له‌وه‌ی فشار له خۆمان بكه‌ین و ڕێز له واده ده‌ستوورییه‌كان بگرین و پێیانه‌وه پابه‌ند بین. له‌باره‌ی داماڵینی چه‌ك له گرووپه چه‌كداره‌كانی شیعه‌وه، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایگه‌یاند: ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن ته‌نیا ده‌نگۆن و ڕاست نیین، به‌ڵام پێویسته چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت. ئه‌مه‌ش بڕیارێكی عێراقییه و لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن.
