خوێندراوەتەوە: (471)

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم‌و بەمەبەستی ڕێکخستنی نرخ‌و پاراستنی بەرژەوەندی گشتیی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بەدیاریکردنی نرخی جۆرەکانی بەنزین (نۆرماڵ، محسنو سوپەر) دەرکرد.

بەگوێرەی بڕیارەکان، نرخی جۆرەکانی سوتەمەنیی لەبەنزینخانەکان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

بەنزینی کوالێتی نۆرماڵ: لیتری بەنزینی دابین‌کراو لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبەنزینخانەکان بە 750 دینار دەبێت، هه‌روه‌ها نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانیی لەجۆری نۆرماڵ، نابێت لە 850 دینار زیاتربێت.

بەنزینی کوالێتی موحه‌سه‌ن: نرخی فرۆشتنی لیتری بەنزینی موحه‌سه‌ن لەبەنزینخانەکان نابێت لە 1000 دینار تێپەڕبکات.

بەنزینی کوالێتی سوپەر: نرخی لیتری بەنزینی سوپەر لەبەنزینخانەکان نابێت لە 1200 دینار زیاتربێت.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختی لەسەر پرسی کوالێتی کردوەتەوەو ڕایگەیاندوە؛ پێویستە هەرسێ جۆری بەنزینی (نۆرماڵ، موحهسهنو سوپەر) بەوردیی‌و بەگوێرەی ڕێنمایی‌و ستانداردە پەسەندکراوەکانی وەزارەت بێت، بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێریی وردی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە دەکەن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 196 Today: 659 📊 Click Here