خوێندراوەتەوە: (907)

دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی
عێراق تۆمەتباری کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەمی لەشاری بەغدا دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم
لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی ٢٢ی ئەیلولی٢٠٢٥ لەگوندی ئۆمەربلی قەزای کفری
هاوڵاتی ( ئەکبەری حاجی ڕۆستەم ) دەکوژرێت، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی گەرمیان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی
وردیان دەستپێکرد .

ئەوەشیخستەڕوو، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت بکوژ چووەتە باخی
قوربانییەکە و چاوەڕوانی کردووە و دوای گەیشتنی (ئەکبەری حاجی ڕۆستەم)بەفیشەکێکی چەکی
جۆری دەمانچە دەیکوژێت و دواتر بکوژ ئۆتۆمبێل و موبایلی کوژراو دەبات و لە شوێنی تاوان
هەڵدێت و لەڕێگەی ناحیەی سلێمان بەگ دەچێتە بەغداد و لەناوچەی دۆرە لەماڵێک خۆی حەشار
دەدات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، توانرا لە ٢٠٢٥/٩/٢٣ لەلایەن دەزگای
ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەهەماهەنگی و زانيارى دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر بکرێت.

دەزگای ئاسایش باسی لەوەشکرد،” تۆمەتبار بەڕەگەز عەرەبە
و تەمەنی (٢٢)ساڵە ناوی (عەبدول عزیز جاسم محمود) دوای ڕادەستکردنی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان
لەدەزگای ئاسایشی هەرێم دانی بەتاوانەکەیدا ناوە “.

دەزگای ئاسایش ئەوەشی ڕاگەیاند، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری
دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەماددەی ( ٤٠٦ )لەیاسای سزادان ڕاگیڕاوە و لێکۆڵینەوە
لەدۆسیەکە بەردەوامە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,562 📊 Click Here