خوێندراوەتەوە: (12)

حكومەتی عێراق لیژنەیەكی باڵا بۆ بەهێزكردنی پلەی پاسپۆرتی عێراقی پێك دەهێنێت. فەلاح عەبدولحەسەن ساعدی، سەرۆكی فەرمانگەی كونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەیەكی باڵا بە نوێنەرایەتی وەزارەتەكانی دەرەوە و ناوخۆ، بۆ باشتركردنی پێگەی پاسپۆرتی عێراقی لەسەر ئاستی جیهان پێك هێنراوە. فەلاح عەبدولحەسەن ساعدی ڕایشیگەیاند: هەوڵەكان بۆ واژووكردنی ڕێككەوتنی نوێ لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەردەوامن تا هاوڵاتیانی عێراقی بتوانن بە ئاسانی و بێ ڤیزا گەشت بكەن. ساعدی ڕوونیشی كردەوە “لە ئێستادا عێراق لەگەڵ وڵاتانی وەك ئێران، تونس، لوبنان و وڵاتانی دیكەی عەرەبی و ئاسیایی، ڕێككەوتنی بێ ڤیزای هەیە، بەڵام بۆ وڵاتانی “شنگن”ی ئەوروپی بەهۆی توندیی ڕێكارە ئەمنییەكان و مەترسیی كۆچی نایاسایی، هێشتا هیچ ڕێككەوتنێك لە ئارادا نییە”. جەختیشی كردەوە كە بەهێزبوونی پاسپۆرتی عێراقی بە سەقامگیریی ئەمنی و ئابووریی نێوخۆ و زیادبوونی ژمارەی ئەو وڵاتانەوە بەستراوەتەوە كە ڕێگە بە چوونە ناوەوەی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ وڵاتەكەیان بە بێ ڤیزا دەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 201 Today: 1,243 📊 Click Here