خوێندراوەتەوە: (307)

شاندێكی سەربازیی فیدڕاڵ بە سەرۆكاییەتی سوپاسالار سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و بڕیارە سەردانی مەیدانی كێڵگە نەوتییەكانیش بكات. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی سەربازیی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچوو كۆ بووەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان “ئامانجی سەردانەكە بەدواداچوونە بۆ دۆسیەی ئەمنی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەنددارەكانی دیكە لەپێناو دابینكردنی گەرەنتیی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوە نەوت”. بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووش سەردانەكە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ و بۆ بەدواداچوونی پاراستنی ئاسایش و نەهێشتن و كۆتاییهێنان بە هەڕەشە و هێرشەكانی سەر كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانە. بەپێی زانیارییەكانیش دوابەدوای دیدارەكان، بڕیارە شاندی سەربازیی فیدڕاڵ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و تاوتوێی ڕێوشوێنە پێویستەكانی پاراستنیان، سەردانی مەیدانیی ژمارەیەك لە كێڵگە نەوتییەكان بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 175 📊 Click Here