خوێندراوەتەوە: (22)

لەوەرچەرخانێکی ئەمنیی کتوپڕدا کە ئاماژەیە
بۆ نزیکبونەوەی کاتیی لێدانی گەورە، ئاندی بێرنهام سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا،
ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر داواکارییەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕێگەدان بەئەمریکا تا بنکە
سەربازییە بەریتانییەکان دژ بەئێران بەکاربهێنێت، ئەم بڕیارە هەستیارەش کە ئاژانسی
“بلۆمبێرگ” ئاشکرایکردوە، هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشانی توندی هێرشە سەربازییەکانی
واشنتۆن لەناوچەکەدا، بەمەش بێرنهام لەیەکەم تاقیکردنەوەی حوکمڕانیدا بژاردەی ڕازیکردنی
ترەمپی هەڵبژارد لەپێناو ڕێگریکردن لەتەقینەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لەندەنو
واشنتۆن.

چۆن بێرنهام تەسلیمی گوشارەکانی ترەمپ بوو؟
ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، دۆناڵد
ترەمپ گوشارێکی سیاسیی قورسی خستوەتەسەر سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا بۆ ئەوەی سیاسەتی
کیهر ستارمر (سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە) بەردەوامنهكات، بهگوێرهى زانیارییەکانی
ڕۆژنامەی “تێلێگراف”ى بهریتانى، ترەمپ داوای بڕیارى دەستبەجێی کردوە بۆ
دڵنیابونەوە لەبەکارهێنانی بنکەی ئاسمانیی شاهانەی “فەیرفۆرد”و بنکەی
ستراتیژیی “دیێگۆ گارسیا”، بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ فڕینی فڕۆکە جەنگیه
زهبهلاحهكانى ئەمریکا بەرەو ئامانجەکانیان لەئێران.

ئەو هەنگاوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر بەهۆی ڕەتکردنەوەی
سەرەتایی لەندەن بۆ کردنەوەی بنکەکان بەڕوی فڕۆكه زهبهلاحهكانى B-2ی ئەمریکی، پەیوەندییەکانی نێوان ترەمپو
ستارمر توشی ئاڵۆزیی ببوو.

هێڵی سوری بەریتانیا؛ هێرشی بەرگریی یان لێدانی
گشتگیر؟
هەرچەندە بێرنهام دەرگای بنکە سەربازییەکانی
وڵاتەکەی بۆ واشنتۆن کردوەتەوە، بەڵام حکومەتی بەریتانیا مەرجێکی توندی داناوە؛ بەکارهێنانەکە
دەبێت تەنها سنورداربێت بەو پرۆسانەی کە لەندەن وەک “هێرشی بەرگریی” پێناسەیان
دەکات بۆ لاوازکردنی تواناکانی ئێرانو پاراستنی هێڵەکانی دەریاوانی لەگەروی
هورمز، بەڵام چاودێران پێیانوایە، ئەم پێناسەیە تەنها پەردەیەکی دیپلۆماسییە، چونکە
ئیدارەی ترەمپ کار لەسەر ستراتیژیەتێکی زۆر فراوانتر دەکات دژ بەتاران.

یاخیبون لەناو قوڵایی کەرتی حوکمڕانیی بەریتانیادا
ئەم بڕیارە کتوپڕەی سەرۆک وەزیران بەئاسانی
تێنەپەڕیوە؛ بێرنهام لەئێستادا لەناوخۆی پارتی کرێکارانو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییدا
ڕوبەڕوی شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی بوەتەوە. ئەم بەرەی دژبەرە لەلایەن ئێد میلیباند
وەزیری دەرەوەی نوێی بەریتانیاوە سەرکردایەتیدەکرێت کە بەتوندی دژی ئەوە وەستاوەتەوە
کە بنکەكانى بەریتانیا بەکاربهێنرێت بۆ پەرەپێدانی ئەو هێرشانەی کە بە”دەستدرێژیی”
بۆسەر ئێران ناوی دەبەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری دروستبونی قەیرانێکی ناوخۆیی
قورس لەناو کەرتی بڕیاردانی لەندەندا.

كرانهوهى دەرگای بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا
بەڕوی هێزەکانی ئەمریکادا، بەڵگەیەکی ڕونە کە ناوچەکە بەرەو قۆناغی یەکلاکردنەوەی
سەربازیی گەورە هەنگاو دەنێت، ئەگەرچی بێرنهام هەوڵیدا هاوپەیمانییە مێژوییەکەی لەگەڵ
هێزی یەکەمی جیهان نەخاتە مەترسییەوە، بەڵام ئەم بڕیارە لەوانەیە تێچویەکی سیاسیی
قورسی لەناوخۆی وڵاتەکەیدا بۆ دروستبکات، بەتایبەت ئەگەر هێرشەکانی ئەمریکا لەشێوازی
بەرگرییەوە بگۆڕدرێن بۆ جەنگێکی کراوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 1,952 📊 Click Here