خوێندراوەتەوە: (181)

كۆگایەكی تەنەر لە سنووری ناحیەی شەمامكی هەولێر سووتا و خاوەنەكەی دەڵێت زیانەكەی بە 150 بۆ 200 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت. بەرگریی شارستانیی هەولێرش ڕایگەیاند، ئەو شوێنە پێشتر بەنزینخانەی نایاسایی بووە و چەند جارێك ئاگری لێ كەوتووەتەوە و خەڵكیش گیانی لەدەست داوە، بەڵام دوای داخستنی كەسێكی دیكە هاتووە كاری تێدا كردووەتەوە. بەرگریی شارستانیی هەولێر جەخت دەكاتەوە كە پێویستە ئەو پاڵاوگە و شوێنە نایاساییانەی كە پێشتر بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری داخستنیان دراوە پێویستە دابخرێن. چەند جارێك وەزارتی ناوخۆی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە و شوێنە نایایاییەكانیان دەركردووە، بەڵام بەهۆی بوونی بەرپرسان لەپشت ئەو شوێنانەوە، زۆرێك لەو شوێنانە هێشتا كار دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 224 📊 Click Here